Fahrettin İbrahim
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له دیدارەكەدا دوا پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیارى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆى بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه و هه‌نگاوه‌كانى دیكه‌ى ناردنى مووچه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌دوادا بێت.
بە پێی هەواڵەکە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بوونى ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌رى و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ریم شنگالى ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودانى زیاتر به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و كارى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدرال و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆریستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر كرده‌وه.