Ali Mukarrem Garip
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
دیاله - AA
به هۆی خۆحه‌شاردانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سنووری چه‌ند گوندێكی سەربە پارێزگای دیاله و ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لاماره‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای جێگیركردنی هێزی سه‌ربازییان له حكوومه‌ت كردووه.
دانیشتوویهكی گوندی گهلاباتی سه‌ربه شارۆچكه‌ی جه‌باره لە سنووری پارێزگای دیاله به‌ناوی گه‌یلان ئه‌سعه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش به‌هاوه‌ن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كه‌مان. ده‌ترسین به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه‌وه ناچاربین كۆچ بكه‌ین".
گەیلان ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌كداره‌كان به‌رزاییه‌كانی نزیك گونده‌كه‌یان خۆیان حه‌شارداوه و شه‌وانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و داوای كرد له حكوومه‌تی عێراق، هێزی سه‌ربازی بۆ پاراستنی گونده‌كه‌یان له سنووره‌كه‌دا جێگیربكات.
یه‌كێكی دیكه له دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌ناوی فه‌یسه‌ل غازی رایگه‌یاند، گه‌یشتنی هێزی ئه‌منی دوای هێرشه‌كان به‌پێی پێویست نییه و گوتی: "لانیكه‌م پێنج گوندی ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی هێرشی پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه. ده‌مانه‌وێت ئاسایشمان بپارێزرێت".