کەرکوک
تەقینەوەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەھەر دوو گەڕەکی (نەسرو واست) لەڕێی دوو ئوتۆمبیلەوە ئەنجامدراون.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەپۆلیسی کەرکوک بۆ AA رایگەیاند: لەتەقینەوەکەی گەڕەکی نەسر دوو کەس کوژران و ١٢ ی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوەکە ھەروەھا رایگەیاند: لەتەقینەوەکەی گەڕەکی واستیش ١٠ کەس برینداربوون.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێ بێجگە لەزیانە گیانییە، زیاتر لە ٣٠ خانووی دەوروبەری تەقینەوەکان زیانی ماڵیان پێ گەیشتووەو حەوت خانوو خاپوور بوون.
لەلایەکی سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی کەرکوک بۆ AA رایگەیاند: بریندارەکان چارەسەر کراون و بەشی زۆریان برینەکانیان سووک بووەو بەخێرایی چارەسەریان بۆ کراوە.
ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.