سياسەت, عێراق

حەیدەر عەبادی: "وەرگرتنی قەرز عێراق بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات"

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، هۆشداریی لەوەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز، وڵات بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات.

Sarmand Hameed  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
حەیدەر عەبادی: "وەرگرتنی قەرز عێراق بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات"

Iraq

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، هۆشداریی لەوەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز، وڵات بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات.

هاوپەیمانی نەسڕ کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و خاوەنی ٤٢ کورسییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە "قەرز چارەسەرێکی گونجاو نییە، بەڵکو کارەساتێکە کە وڵات بەرەو داڕمانی ئابووری دەبات، ئەگەر قەرزیش دەکرێت پێویستە قەرزەکە بگۆردرێت بۆ قەرزی بەرهەمهێنان نەک بەکاربەر".

لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پرۆژە یاسای قەرزی ناوخۆیی بەبڕی ٤١ ترلیۆن دینار (نزیکەی ٣٤ ملیار دۆلار) رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد بۆ پەسەند کردنی بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو.

حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە "ئاڵنگاری ئابووری لەبەردەم حکوومەتەکەی کازمیدا هەیە" و بۆ تێپەڕاندنی ئەم ئاڵنگارییانە چوار پێشنیازی خستووەتەڕوو.

عەبادی داوای لە حکوومەت کردووە، خەرجییەکانی رێکبخاتەوە و رێگە لە بەهەدەردان بگرێت و بایەخ بە سامان بدات و بڕیاری ئازایانەی ئابووری بدات، بەپێچەوانەوە ناتوانرێت بەسەر دەرهاوێشتەکانی ئەم قەیرانەدا زاڵ بێت.

مانگی ئەیلوولی رابردوو، وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاوی رایگەیاند، قەرزی دەرکی لەسەر وڵاتەکەی گەیشتووەتە ١٦٠ ترلیۆن دینار (نزیکەی ١٣٣.٣ ملیار دۆلار)

بەهۆی کەمبوونەوەی داهات و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بوودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق پەسەند نەکرا.

عێراق بۆ داهاتەکانی لەسەدا ٩٥ پشت بە فرۆشی نەوت دەبەستێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın