Sarmand Hameed
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی هەناری تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو قەدەغە کرد.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشتەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین".
بێگەرد تاڵەبانی ئەم هەنگاوەی بەرگرنگ لە قەڵەم داوە بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و نووسیوویەتی "بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتییەکی باشی جووتیارانمانە".
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە رێککارەکانیان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.