Turgut Alp Boyraz,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیسرائیل و میسر له ساڵی 2015دا فشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بۆردومان بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی خارێتز، له گوتارێكیدا كه له كۆڕبه‌ندێكدا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا پێشكه‌شیكرد، كیری باسی له‌وه كرد كه ئیسرائیل و میسر پێش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له 2015دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران واژوو كرا، فشاریان له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كرد ئێران بۆردومان بكات.
كیری ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه زۆر پادشا و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت به ئه‌مریكایان گوتووه "ته‌نیا زمان ئێران لێیتێبگات بۆردومان كردنه" و، جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، هانی ئه‌مریكای داوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
جۆن كیری باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نهێنی پشتیوانی له لێدانی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات ئه‌وا له به‌رده‌م رای گشتیدا ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه پێی وایه كه ئه‌وه ته‌ڵه‌یه‌كه.
كیری به‌رگری له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نازانێت ئێران ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 10 یان 15 ساڵی داهاتوودا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت یان نا، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه كه له 2015دا واژوو كرا باشترین رێككه‌وتنه كه ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هێناوە.