İdris Okuducu,Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لەنێوان بەرەکانی شەر لە ناحیەی پردێ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر-کەرکووک گیریان خوارد.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ رۆژنامەنوسانی تورک کە بۆ رووماڵی شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کورستان و سوپای عێراق چووبوونە ناحیەی پردێ سەر بە پارێزگای کەرکووک، لە کاتی کارکردنیان لەبەرەکە گیریان خوارد.
لەماوەیەکی کورتدا نزیکەی ١٠ گوللـە هاوەن لە نزیک رۆژنامەنووسان کەوتنە خوار و بەهۆی پارچەکانەوە ئۆتۆمبێلەکەی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو زیانی بەرکەوت.
رۆژنامەنوسان بەتوانای خۆیان بەپێ توانیان خۆیان رزگار بکەن.
یەکێک لە ئەندامانی تیمەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لەنێو شەرەکەدا مابوویەوە، بەناوی ئیدریس ئۆکودوجی گوتی "سەرەتا دۆخەکە ئاسایی دەهاتە بەرچاو، لەپڕێکدا هێرش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد. نەمانزانی رووبەڕووی چی بووینەتەوە. راستەوخۆ هەوڵی خۆپاراستنماندا لە پارچەی هاوەن و گوللـەتۆپ، بەڵام دواتر کە چەند پێشمەرگەیەک لە چواردەورمان برینداربوون، لە هەلێکی گونجاو گەڕاین و خۆمان گەیاندە ناوچەیەکی پارێزراو. پێکدادانەکە زۆر توند بوو. بەردەوام دەنگی هاوەن و تۆپ دەهات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشمەرگە بریندارەکان بەئۆتۆمبێلی سەربازی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.