Dildar Baykan
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند ئەگەرى ئەوە هەيە چەند گرتەيەك لە ئۆپەراسيۆنى كوشتنى سەردەستەى تيرۆریستی، ئەبوبەكر بەغدادیى بڵاوبكەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ شيكاگۆ لە بنكەى فڕۆكەوانى ماريلاند وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانى دايەوە.
ترەمپ، كۆتايى ئەم هەفتەيەى بە زۆر گرنگ بۆ ئەمريكا وەسفكرد و دەربارەى كوشتنى سەردەستەى داعش ئەبوبەكر بەغدادى گوتى: "كەسێكمان كوشت كە دەبوو زۆر لە مێژە دەستگیركرابێت. بەڵام بە داخەوە دەستگيرنەكرا و رێگەى بۆ ئەو هەموو زيانە گەورانە كردەوە".
ترەمپ، لە وەڵامى پرسيارى: "ئايا بير لە بڵاوكردنەوەى ڤيديۆى ئۆپەراسيۆنى كوشتنى سەردەستەى رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەبوبەكر بەغدادیى دەكەنەوە؟ گوتى: "بەڵێ بيرى لێدەكەينەوە، رەنگە چەند پارچەيەكى لێ بڵاوبكەينەوە"
- "پێم وايە چيف گەورەترين كەسە كە دزە بەهەواڵەكان دەكات"
سەبارەت بەوەى بۆچى زانيارى ئۆپەراسيۆنەكەى نەداوە بە سەرۆكى كۆنگرێس، نانسى پيلۆسى و ئەندامەكانى ديكە، سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامدا گوتى: "ئەگەر دەپرسن بۆچى زانياريم بە سەرۆكى ليژنەى هەواڵگریی، ئادەم چيف و ليژنەكەى نەداوە؟ لەبەر ئەوەى پێم وايە چيف گەورەترين كەسە كە دزە بەهەواڵەكان دەكات لە واشنتۆن. ئێوە ئەوە دەزانن، منيش دەزانم و هەموومان دەزانين. خۆم بينيوەمە كە چۆن چييف دزە بە زانيارى دەكات. ئەو سياسەتمەدارێكى بێ ڕەوشتە. ئەو هەواڵ دزەپێكەرێكە كە كەس پێشتر نەيبينيوە".
- ئۆپەراسيۆن ئەمريكا بۆ سەر بەغدادیى
لە نيوە شەو بە بەشداريى هەشت هێليكۆپتەرى ئەمريكى و دوو فرۆكەى بێ فرۆكەوان. سەرەتا دهستڕێژێكی زۆر بۆ ماوەى كاتژمێرێک و ٣٠ خولەک له گوندى باريشا لە ئيدلب روویداوه، پاشان سەربازان دابهزیون و له ئهنجامی شەڕ و پێكدادانهكاندا كه ماوەى چوار كاتژمێری خایاندووه ئۆپەراسيۆنەكە كۆتايىهاتووه و هێليكۆپتەرەكان ناوچەكەيان جێهێشتووە.
وەزارەتى بەرگريى تورکیا، سەبارەت بە ئۆپەراسيۆنەكە دوێنى يەكشەممە لە راگەيندراوێكدا هاتبوو: "پێش ئۆپەراسيۆنەكەى دوێنێ شەوى ئەمريكا بۆ سەر ئيدلب، لەگەڵ لايەنە پەيوەنديدارە سەربازييەكانمان هەماهەنگى و گۆڕينەوەى زانيارى ئەنجامدراوە".
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ يەكشەممە لە كۆشكى سپى-يەوە رايگەياند كە هێزەكانيان سەردەستەى رێكخراوى تيرۆريستى داعش، ئەبوبەكر بەغدادیی-يان لە ئۆپەراسيۆنێكى تايبەتدا لە سووريا كوشتووە.