Dildar Baykan
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن ـ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو کەسەیان کوشتووە کە وەک جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیی ناوی ھاتووە.
دۆناڵد ترەمپ، لە رێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەرەوە رایگەیاندووە: " پشتڕاست کراوەتەوە کە کەسی ژمارە یەکی جێگرەوەی سەردەستەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادیی لە لایەن سەربازانی ئەمریکاوە کوژراوە".
سەرۆکی ئەمریکا، ناوی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکرد کە کوژراوە ، تەنھا ئەوەی نوسیوە: "ئەگەرێکی زۆری ھەبوو بەرزترین پلە وەرگرێت، بەڵام ئەو ئێستا کوژراوە".
- ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ سەر بەغدادیی
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزی تایبەتی ئەمریکی بە ھەشت ھێلیکۆپتەرەوە چوونە گوندی باریشای باکووری ئیدلب و لەوێ سەردەستەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادیی-یان بە کوژراوی کەوتە دەست.
سەرۆکی ئەمریکا، پێش چەند رۆژێک رایگەیاند کە بەغدادیی رایکردووە بۆ ناو تونێلێک لە ژێر ئەو خانووەی تێیدا بووە ، لەوێ بە ھێلەکە بۆمبڕێژکراوەکەی خۆی تەقاندۆتەوە و سێ منداڵیشی لەگەڵ خۆی کوشتووە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ رایگەیاند کە لە نزیک شاری جەرابلوسی سووریا و لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە گوتەبێژی داعش، ئەبو حەسەن ئەلموھاجیریان کوشتووە.