Zana Natık Kerem
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە بەرگری دەكات لە ئازادی عێراقییەكان و پتەوكردنی سەركەوتنەكان بەسەر گرووپە تیرۆریستییەكان جا بەهەر قوربانییەك بووە و گوتیشی: "ساڵیادی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هێز و یەكگرتوومان زیاتر دەكات".
لە بەیاننامەیەكدا، حەیدەر عەبادی گوتوویەتی: "ئەمڕۆ بەخەم و بەژارەیەكی زۆرەوە یادی یەكێك لە تاوانەكانی رژێمی دیكتاتۆری دەكەینەوە كە تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە كە بەهەزارەها هاووڵاتی كوردی عێراقی بێتاوان بوونە قوربانی لە پرۆسەیەكی كۆمەڵكوژی بەچەكی كیمیاوی كە تا ئێستا كاریگەرییەكانی شاهێدێكی زیندوون لەسەر كارو تاوانەكانی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ كە دژی گەل ئەنجامی دابوو".
سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "ئەمڕۆ بەئازادی، دیموكراتی و فرەیی دەژین كە هەموو لایەك تێیدا بەشدارن، بەرەو هیوای بونیاتنانەوەی گەلەكەمان لەسایەی وڵاتێكی سەقامگیر و دەوڵەتێك هەموو گەل خۆی بپارێزێت جا بەهەر قوربانییەك بووە هەروەها ئێمە رووبەڕووی نەوەیەكی تیرۆریست و چەتە بووینەوە كە درێژەپێدەری رژێمی بەعسی گۆڕەبەگۆڕە، سەركەوتووین و ئەو سەركەوتنەش بەهێزتر دەكەین لە رێگەی پاراستنی گەل و بەرگرییكردن لە ئازادییەكاندا ".
حەیدەر عەبادی دووپاتیكردەوە كە تاوانبارانی ئەو تاوانە ھەر بەڕیسوایی دەمێننەوە و لە رووەدونانی ئەوانەش بەردەوام دەبێت كە ئەو تاوانەیان بەرامبەر بەڕۆڵەكانی كورد ئەنجام داوە و یادكردنەوەی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە هێز و یەكگرتوومان زیاتر دەكات ئەوەش بەبنەمای دادپەروەری و مافی رەوایەتی".