Alaa Mohamed Aboueleinin Aly
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
بەغدا ــ AA
بە پێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانیانی ئەو كردە خۆكوژییەی كە شەوی رابردوو ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا هەژاند گەیشتە، ١١ كەس كوژراو و ٤٧ بریندار.
شەوی رابردوو، خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو خۆی لە ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا تەقاندەوە كە بە هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری لە هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بە پێی دوایین ئامار كە لە بارەی ژمارەی قوربانیانی كردە خۆكوژییەكەی ناوچەی كەڕادە تۆمار كراون، ١١ كەس كوژراون و ٤٧ی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوەكە گوتیشی: " برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سەختە بۆیە ئەگەری هەیە ژمارەی كوژراوەكان بەرز ببێتەوە".
كردە خۆكوژییەكە زیانی ماددەی زۆری بە ئۆتۆمبێل و فرۆشگاكانی نزیك شوێنی تەقینەوەكە گەیاندووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام زۆر جار بەرپرسانی عێراق بەرپرسیاریەتی ئەو جۆرە تەقینەوانە دەخەنە ئەستۆی داعش.