Muhammet Ali Kemal
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
دیاربەکر- AA
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گوتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری ئورفای پارتەکە، عوسمان بایدەمیر بە هۆی ئەو سکاڵایەوە کە بە تۆمەتی ''سووکایەتییکردن بە کارمەندی حکوومەت بە هۆی کارەکەیەوە'' لەسەری تۆمارکراوە، دەرکرا.
لە دانیشتنێکی چوارەمین دادگای سزا گەورەکانی دیاربەکردا، عوسمان بایدەمیر سەرەڕای ئەوەی بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێ''ی لەبارەوە دەرکرابوو، بەشداریی نەکرد، پارێزەرەکەی، سەردار چەلەبی ئامادەی دادگاییکردنەکە بوو.
سەردار چەلەبی داوای کرد لەبەر ئەوەی بریگرتەکەی گوتەبێژی هەدەپەیە و سەری زۆر قاڵە بە کاروباری پارتەکەوە، دووبارە فەرمان بکرێت تاوەکو گوتەکانی بە نووسراو وەربگیرێت.
دوای هەڵسەنگاندنی داوای پارێزەکەی بایدەمیر لە لایەن دەستەی دادگاوە و بە هۆی ئەوەی سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی بۆ ئامادەبوون، ئامادە نەبووە، بە پێی برگەی ٣ لە ماددەی ٩٣ی یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عوسمان بایدەمیر دەرکرا و دانیشتنەکە دواخرا.