Barış Kılıç,Zafer Fatih Beyaz
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەی لە پەرلەمانتاری ئورفای هەدەپە، عوسمان بایدەمیر بە هۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیاوە دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا بەڕێوەدەچێت، دەستپێکرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بە هۆی ئەوەی عوسمان بایدەمیر رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم سوپای تورکیا کە ئۆپەراسیۆن دژ بە پەیەدە/پەکەکە ئەنجامدەدات بە ''داگیرکار'' و ناوبردووە و سووکایەتیی بەو کەسانە کردووە کە پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن، هەروەها بانگهێشتی ناتۆی کردووە بۆ دەستوەردان لە تورکیا و داوای لە خەڵک کردووە بڕژێنە سەر شەقامەکان و بە هۆی روونکردنەوەکانی لە رێگەی هەژماری تویتەری خۆیەوە کە ''دانیشتوان بۆ رق و دوژمنایەتی هاندەدات و سووکایەتیی دەکات'' و ''سووکایەتی بە گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا و دامەزراوەکانی دەکات'' و ''هانی خەڵک دەدات دژ بە دەوڵەت'' لێکۆڵینەوە لەناوبراو دەستیپێکردووە.