جيهان

کۆماری ئەفریقای باشوور: " لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی دادگای لاهاى دژبە ناتانیاھو دەکەین"

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفریقای باشوور: "چاوەڕان دەکەین لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەربکات".

Murat Özgür Güvendik, Zahir Sofuoğlu  | 30.04.2024 - نوێکردنەوە : 01.05.2024
کۆماری ئەفریقای باشوور: " لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی دادگای لاهاى دژبە ناتانیاھو دەکەین"

Cape Town

کەیپ تاون ــ AA

سەرۆکایەتی کۆماری ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە لە نزیکەوە بەداواچوون بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دژبە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەکەن.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفریقای باشوور، ڤینسێنت ماگوێنیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی چاوەڕانى ئەوە دەکات لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەربکات.

باسی لەوەشکرد کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دژبە بنیامین ناتانیاھو دەکەن.

دووپاتیشیکردەوە کە کۆماری ئەفریقای باشوور، پابەندە بە یاسای نێودەوڵەتی، بەو پێیەی یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و گوتی: "ئێمە پێمان وایە، نابێت ھیچ کەس و وڵاتێک لە سەرووی یاسای نێودەوڵەتییەوە بێت".

پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردبوویەوە کە ئەگەری ھەیە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەھۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ھێرزی ھالێڤی دەربکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن