سياسەت, عێراق

بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدری بەسەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی سیاسی، نەسار روبەیعی کرد.

Sarmand Hameed  | 28.11.2020 - نوێکردنەوە : 29.11.2020
بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدری بەسەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی سیاسی، نەسار روبەیعی کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکەدا دوایین گۆرانکارییە سیاسیی و ئەمنیی و ئابوورییەکان لە وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داھاتوو و پێویستی بەدیھێنانی پێودانگی پاکی و شەفافییەت و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی دەربڕینی ویستی راستەقینەی خەڵک لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا.

ھەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی پارستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتییان و پتەوکردنی مەرجەعییەتی دەوڵەت و پشتیوانیکردنی دەزگا ئەمنییەکان و سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستی ھاووڵاتیان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و ئەو ھەوڵانەی پێویستە بنرێت بۆ پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمانیی و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری کە بەھۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ھاتووەتە ئاراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın