Ramal Abdullah Mahmood
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
واشنتۆن – AA
فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵ رایمۆند تۆماس ئاماژەی بەوە دا بەهۆی ئەوەی تورکیا وای دەبینێت کە یەپەگە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەیە پێشنیاری گۆڕینی ناوەکەی بۆ کردوون، رایشیگەیاند لەبەر ئەمە رێکخراوەکە ناوی خۆی گۆڕیووە بۆ "هێزەکانی سووریای دیموکرات".
فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا تۆماس لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایشی ساڵانە کە لە پەیمانگای ئاسپەن بۆ گەشەپێدانی هزر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ئەنجام درا، لەبارەی پەکەکە/پەیەدەوە دوا.
جەنەڕاڵ تۆماس لەبارەی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ گرووپە کوردییەکان لە سووریا، بەڕوونی لەبارەی ئەوەوە دوا کە باڵی سەربازی پەیەدە، یەپەگە چۆن ناوی خۆی گۆڕیووە.
"بە ئەوانمان گوت کە پێویستە ناوی خۆیان بگۆڕن"
تۆماس ئاماژەی بەوە دا کە لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ پەیەدە، گوتی: "ئەوان بە خۆیان دەگوت یەپەگە تورکەکانیش دەڵێن ئەوان لەگەڵ پەکەکە هەریەکن و دەیانگوت 'لەگەڵ دوژمنە تیرۆریستییەکەی من دانوستان دەکەی، ئەوە چۆن وەک هاوپەیمانێک ئەنجام دەدەیت؟' ئێمه‌ش پێمانڕاگه‌یاندن كه ده‌بێت ناوه‌كانیان بگۆڕن. بۆ نموونه جگه له یه‌په‌گه ده‌توانن به چ ناوێك خۆتان بناسێنن؟ بۆ رۆژی دواتر "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"یان راگه‌یاند. پێموابوو دانانی ده‌سته‌واژه‌ی "دیموكرات" له ناوه‌كه‌یاندا هه‌وڵێكی زیره‌كانه‌یه. ئه‌مه كه‌مێك متمانه‌ی ده‌ستی ئه‌وان خست".
تۆماس رایگه‌یاند كه په‌كه‌كه/په‌یه‌ده چالاك ده‌بینن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و جه‌ختیكرده‌وه كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش، برێت مەكگۆرك، له‌م قۆناغه‌دا زۆر هاوكاری بووه.
فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵ رایمۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له باكووری سووریا هێزێكی فشاركهرن له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه و گوتی: "چانسی ئەوەم هه‌بوو كه هاوكارێكی وه‌ك برێت مەكگۆرك-م هه‌یه. چونكه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوای شتانێكیان لێده‌كردم كه نه‌مده‌توانی پێیان بدەم. ده‌یانویست به‌شداربن له دانوستانه‌كانی جنێڤ و ئاستانا كه ئایندهی سووریای تێدا تاوتوێ ده‌كرا. له‌ژێر ناوی په‌كه‌كه‌دا، هه‌رگیز نه‌یان ده‌توانی به‌شداری هیچ دانوستانێك ببن".