Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازمی یەك نایف زوبێدی رایگەیاند كە وەزیری كشتوكاڵی داعش لە بەشی راستی مووسڵ دەستگیركرا.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نایف زوبێدی گوتی: "هێزێكی ئاسایشی نیشتمانی سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیری كشتوكاڵی داعش، فەلاح راشیدی لە بەشی راستی مووسڵ دەستگیر كرد".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا، كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا ئەو هێزە، فەلاح راشیدی دەستگیر كرد.