Uğur Çil,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی موسوڵمانانی ئاراكان و، بینینی بارودۆخیان له نزیكه‌وه كه به هۆی رووداوه‌كانی باكووری هەرێمی ئاراكانی میانمار په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رۆژانی 7 و 8ی ئهیلوول، سه‌ردانی به‌نگلادیش ده‌كات.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاوشئۆغوڵو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بارودۆخی 120 هه‌زار په‌نابه‌ری رۆهینگیا و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پێشتر په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر ئه‌و وڵاته و، ده‌ربڕینی پشتیوانی توركیا له‌و باره‌یه‌وه سه‌ردانی به‌نگلادیش ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، چاوش‌ئۆغڵو له ده‌كای پایته‌ختی به‌نگلادیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پێشبینی ده‌كرێت چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی شاری کۆکس بازاڕ باشووری رۆژهەڵاتی بەنگلادیش لەسەر سنووری میانمار بكات و ئه‌و كه‌مپه به‌سه‌ربكاته‌وه كه موسوڵمانانی ئاراكان تیادا ده‌مێننه‌وه و، هاوكاریان بۆ ببات.