Muhammed Ali Kamal
18 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
هه‌ولێر-AA
به‌ره‌ی توركمانی عێراقی سه‌رسووڕمانی راگه‌یاند له داواكارییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كه داوای كردبوو به‌هۆی "بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی و كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسته‌نگی هونه‌ری و كارگێڕی" كاركردن له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بوه‌ستێنرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی لقی كه‌ركووكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقه‌وه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و توركی له هه‌ژماری لقه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
"به سه‌رسووڕمانه‌وه له لێدوانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڕوانین له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك و بانگه‌وازی بۆ داخستی فڕۆكه‌خانه‌كه به بانگه‌شه‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی".
هه‌روه‌ها داوا له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ك په‌رله‌مانتاری كه‌ركووك كراوه كه رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م ماف و چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌لی كه‌ركووك كه ده‌نگده‌ره‌كانی پێكده‌هێنن و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زیاتر هاتووه:
"هاوكات داوای لێده‌كه‌ین هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌باره‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت هه‌یه ئاشكرای بكات و ئه‌م دۆسیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی كه‌سی و حزبی به‌كارنه‌هێنێت".