Muhammed Ali Kamal
18 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
هه‌ولێر-AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوا له وه‌زیری گواستنه‌وه ده‌كات به‌هۆی "بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی و كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسته‌نگی هونه‌ری و كارگێڕی" كاركردن له‌فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بوه‌ستێنرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوای له وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی كردووه، "كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك بوه‌ستێنێت، به‌هۆی بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له‌پرۆژه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسته‌نگی ئیداری و هونه‌ری تیایدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرسیارێتی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووكی به‌و خێراییه و خستووه‌ته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی گواستنهوە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رایگه‌یاندووه: "بێ ره‌چاوكردنی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له گرنگی پرۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "دەبوو پێش پارێزگاكانی تر بكرێته‌وه وه‌ك ماف و شایسته‌یه‌ك بۆ رۆڵه‌كانی پارێزگاکە، وێڕای سوودی ئابووری و دارایی و ره‌خساندنی هه‌لی كار پشتیوانی ئابووری و داراییەکانی جوڵەی بازرگانی لە پارێزگای كه‌ركووك".
ڕاشیگەیاندووه: "پشتیوانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیجییهكانین به‌ڵام به‌داخه‌وه گومانی گه‌نده‌ڵی له ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر رێوشوێنی خۆپارێزی و تایبه‌ت به‌لایه‌نی ئه‌منی و دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلابكرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، ده‌توانرێت کارکردن سه‌رله‌نوێ لە فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك دەستپێبکاتەوە".