Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه بێده‌نگه به‌رامبه‌ر پەلامارەكانی ئیسرائیل، ده‌بێت به‌رپرسیاریەتی ههڵگریێت و هه‌ڵویستی هه‌بێت".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئیبراهیم كاڵن باسی له پەلامارەكانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه کرد.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به هۆی په‌لاماره‌كانی دوو رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 13 فه‌ڵه‌ستینی کوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون و گوتی: "پەلامارەکان جارێكی دیكه نیشانیاندا كه ئیسرائیل یاسا ناناسێت و هه‌ڵوێستیشی سته‌مكارانه و داگیركهرانهیه. ده‌بێت ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پەلامارانەی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه رابگرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه بێده‌نگه به‌رامبه‌ر پەلامارەكانی ئیسرائیل، ده‌بێت به‌رپرسیاریەتی ههڵگریێت و هه‌ڵویستی هه‌بێت. ده‌بێت هه‌موو جیهان به سیاسه‌ته داگیركا‌ر و پاوانخوازه‌كانی ئیسرائیل بڵێت بوه‌سته كه ده‌یه‌وێت خاكی فه‌ڵه‌ستین بكاته گرتووخانه‌یه‌كی كراوه و پێگه‌ی قودس بگۆڕێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه تاكه چاره‌سه‌ر له فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تیه و گوتی: "حكوومه‌تی ئێستای ئیسرائیل باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی نییه و ئاشكرایه كه له هه‌وڵی شكستپێهێنانی پرۆسهكهدایه. گونجاو نییه هیچ چاره‌سه‌رێك قبووڵ بكرێت كه سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایشی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رچاو نه‌گرێت. گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ته‌نها و بێ چاره نییه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ شه‌هیدانی فه‌ڵه‌ستینی كرد و هیوای به‌په‌له‌شی بۆ برینداران خواست و گوتی: "توركیا له دۆسیه‌ی ره‌وادا به‌رده‌وام له پاڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌بێت".