روحانی: "هیچ بانگەشەیەکی ئەمریکا نەهاتەدی"
- سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا لەدوای پێنجی تشرینی دووەم بەدی نەهاتوون و گەلی ئێران بەراورد بە رابردوو هیواکانی زیاترە".
Tahran
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند، چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا لەدوای پێنجی تشرینی دووەم بەدی نەهاتوون و گەلی ئێران بەراورد بە رابردوو هیواکانی زیاترە.
سەرکۆماری ئێران لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵایەتی لە تارانی پایتەخت، روونکردنەوەی دا سەبارەت بە قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی.
حەسەن روحانی جەختی لەوەکردەوە، خەڵکی ئێران بەراورد بە رابردوو ئومێدیان زیاترە و گوتی: "هەندێک کەس پێیان وابوو لەدوای پێنجی تشرینی دووەم دۆخێکی تایبەتیی درووست دەبێت و ژیانی خەڵک ژێراوژوور دەبێت، بەڵام هەمووان بینییان کە ئەم بیرکردنەوانە هەڵەن و بریتیین لە خەیاڵ".
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یویست به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه و به گه‌وره‌كردنی رووداوی هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان، خه‌ڵكی بێ‌ئومێد كردووه.
حەسەن روحانی هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مووچه‌خۆرانی وڵاته‌كه‌ی به هۆی گه‌مارۆكانه‌وه دووچاری سه‌ختیی بژێوی بوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مانه كێشه‌گه‌لێك نین كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و له كارنامه‌ی حكوومه‌تدان.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی باسی له ته‌ماشاكردنی یارییه‌كانی تۆپی پێ كرد له‌نێو یاریگاكاندا له لایه‌ن ژنانه‌وه و گوتی: "ئایا جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له یاریگاكان بۆ ژنان چ كێشه‌یه‌كی تیادایه؟ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاساكان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كولتووری نییه".