Ekip
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
سلێمانی- AA
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی زانیاریی كه‌سی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕی و هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی، لاهور شێخ جەنگی-یش پێشوازیی کرد لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی.
بافڵ تاڵه‌بانی له هه‌ریه‌ك له هه‌ژماره‌كانی له ئینستاگرام، فه‌یسبووك و تویته‌ر زانیاریی كه‌سیی خۆی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان - President of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) گۆڕیوه.
ئه‌م هه‌نگاوی بافڵ تاڵه‌بانی له‌دوای پێشهاتەکانی ئه‌م دواییه‌ی ناوخۆی یه‌كێتیی و گۆڕینی به‌رپرسه ئه‌منییه باڵاكانی سه‌ربه حزبه‌كه دێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، بافڵ تاڵه‌بانی به‌پێویستی ده‌زانێت سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی له هاوسهرۆكییهوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕدرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به یه‌كێك له ئاماژه‌كانی كاركردنی ناوبراو له‌و پێناوه‌دا داده‌نرێت.
- میدیای یه‌كێتیی له جیاتی "هاوسه‌رۆك" بافڵ تاڵه‌بانی به "سه‌رۆك" ناوده‌بات
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ده‌زگای میدیایی كوردسات، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و ماڵپه‌ڕی pukmedia كه زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن له هه‌واڵه‌كانیاندا له جیاتی هاوسه‌رۆك، وشه‌ی سه‌رۆكیان بۆ هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی به‌كارهێنابوو.
ماڵپه‌ڕی كوردسات نیوز له هه‌واڵێكدا، مانشێتی "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی کرد" به‌كارهێنابوو.
هاوكات ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان هه‌واڵێكی له‌ژێر ناونیشانی "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق"، بڵاوكردبوویه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی pukmedia هه‌مان هه‌واڵی له‌ژێر ناونیشانی "سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی دەكات" دانابوو.
له ههواڵێكیشدا كه نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاویكردبوویه‌وه و له په‌یجی فه‌رمی بافڵ تاڵه‌بانی له فه‌یسبووكیش دانرابوو، به هه‌مان شێوه بافڵ تاڵه‌بانی له جیاتی هاوسه‌رۆك به سه‌رۆك ناوبرابوو.
- لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی کرد لە حەیدەر عەبادی
دوای سەردانەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی بۆلای بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی-ش لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی پێشوازیی کرد لە حەیدەر عەبادی.
لە کۆبووەنەوەکەدا هەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رزگار عەلی و سۆران جەمال تاهیر و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی ئامادە بوون.
لاهور شێخ جەنگی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک راگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە وه‌ك هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی کردووه لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی.
لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە "لەگەڵ حەیدەر عەبادی ئاماژەمان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرد، وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەم دووپات کردەوە بۆ بە بەردەوامی گفتوگۆکان و پەنابردنە بەر دەستوور و پابەندبونی هەردوولا بە رێککەوتنەکانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران".
راشیگەیاندووە "هاوڕابووین لەسەر مامەڵەکردنێکی حەکیمانە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییانەی کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی بووەتەوە، سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستە واقیعییەکانی بەڕێز عەبادی دەکەین بۆ ئەو پێشهاتە نوێیانە، دڵنیامان کردەوە کە پاراستنی یەکێتیی لای ئێمە لە ریزی پێشەوەیە".
هاوكات هه‌ریه‌ك له ده‌زگای میدیایی كوردسات، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و ماڵپه‌ڕی pukmedia له هه‌واڵه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌ته‌وه.