Haydar Toprakçı
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
دێرسم - AA
له‌كۆی 13 گۆمانلێكراو كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیدا له دێرسم ده‌ستبه‌سه‌ركران و ره‌وانه‌ی دادگا كران، 12یان به‌ند كران كه سه‌رۆكی شاره‌وانیی دێرسم، مه‌همه‌ت عه‌لی بوڵ و به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په-شیان تێدایه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی دێرسمەوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، 13 گهمانلێكراو كه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك شاره‌وانیی دێرسم، مه‌همه‌ت عه‌لی بوڵ، سه‌رۆك لقی هه‌ده‌په ئاسڵان چاغ، سه‌رۆك لقی ده‌به‌په مورات پۆڵات، ئه‌ندامی گرووپی ئاشتی ئایسه‌ل دۆغان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌ده‌په‌شیان تێدایه ده‌ستبه‌سه‌ركران و دوای ئەنجامدانی پشكینین له ماڵ و شوێنكارهكانیاندا ره‌وانه‌ی دادگا كران و له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا.
دوای لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، ئایسه‌ل دۆغان سه‌ربه‌ست كرا و گومانلێكراوه‌كانی دیكه برانه به‌رده‌م دادگا.
سه‌ره‌نجام 12 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه به‌بڕیاری دادگا ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كران.