Hemin Hüseyin
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
هەولێر-AA
سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، یان كۆبیچ كرد.
بەپێێ هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، سەرۆكی هەرێمی کوردستانی لە ئەنجام و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی نیویۆرك پەیوەست بە شەڕی داعش لە عێراق و سووریا و سەردانی شاندی هاوبەشی عێراق و هەرێم بۆ ئەمەریكا ئاگادار کردووەتەوە.
یان كۆبیچ هەروەها پشتیوانیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ تێبینی و پێشنیازەكانی سەرۆك بارزانی بۆ قۆناغی دوای داعش و رێگری لە دروستبوونی گرفتەكان راگەیاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا بە هەماهەنگیی نێوان سەرۆكىهەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێراقی و ئەو هەماهەنگییەی بە گرنگ وەسفكرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەكردنی كێشەكان.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.