Zana Natık Kerem
24 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە میانیدا، دواپێشھاتەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ھەروەھا دانانی میکانیزمێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتیی تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشھاتەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەخرێتەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت دەبێت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتیی.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا رەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.