Enes Canlı,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
24 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2023
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو باسی لەوە کرد کە "ئیسرائیل هەمیشە ئێران تووشی شۆک دەکات".
ناتانیاهو بەرلە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەربارەی پرسی بوودجە، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ناو هاوپەیمانیی حکوومەتی ئیسرائیل کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد کە ئەو بوودجەیەی حکوومەت ئامادەی کردووە لە پەرلەمان تێدەپەڕێندرێت و ئاماژەی بەوەشدا کە "بەردەوام ئۆپۆزسیۆن شۆک دەکەن"، دەربارەی ئێرانیش گوتی: "بەردەوام ئێران شۆک دەکەین".
لە لایەکی دیکەشەوە لەو هەواڵانەدا کە لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە کابینەی ئەمنیی دەربارەی رەوشی ئەمنی باکووری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
سوپاسالاری ئیسرائیل، هێرتسی هەلێڤی باسی لە بوونی "ژمارەیەک پێشهاتی نەرێنی"ی کرد کە پێویست دەکات دژبە ئێران بکەونەخۆ.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو دوای ئەوەی بنکەی هەواڵگریی سوپای وڵاتەکەی لە باکووربەسەر کردەوە لە لێدوانێکیدا گوتی: "پێویستە دوژمنان بزانن کە زۆر دوورن لێمان".
دوێنێ سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ئاهارۆن هالیفا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد کە حزبوڵڵا زۆر نزیکە لە ئەنجامدانی هەڵەوە و ئەگەر هەیە ئەم کارەش ببێتە هاندان بۆ هەڵگیرسانی جەنگێکی هەرێمیی.
- مانۆڕە سەربازییەکەی حزبوڵڵا
حزبوڵڵا لە ٢١ی ئایاردا لە شاری نەبەتییەی باشووری لوبنان کە نزیکە لە سنوور لەگەڵ ئیسرائیل، مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجامدا.
لە مانۆڕەکەدا، چەندین جۆر چەکی سووک و قورس بەکارهێندران.