Hawkar Yaseen
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتنی پێکهاتەکانی کەرکووکی پەسەندکرد کە لەبارەی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنەوە دوای گفتوگۆیەکی چڕ کردیان.
بەپێی رێککەوتنەکە ۱۲ کورسییەکەی پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە بە رەچاوکردنی کورسییەکی کۆتای ژنان بۆ هەر بازنەیەک، دابەشکردنەکەش بەم جۆرە دەبێت:
یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند، پێنج کورسی، کورسییەکیان بۆکۆتای ژنانە.
دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست، چوار کورسی، کورسییەکیان بۆ کۆتای ژنانە.
سێیەم: حەویجە و ریاز، سێ کورسی، کورسییەکیان بۆ کۆتای ژنان.
بەم رێککەوتنە کۆی بازنەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا یەکلابوونەوە و یاسای هەڵبژاردن بەتەواوی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا.
بەپێی وادەی بڕیار لێدراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو وەک رۆژی هەڵبژاردن دیاریکراوە، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو رۆژە کۆکبن شەشی حوزەیرانی ٢٠٢٠، بەم یاسا نوێیە هەڵبژاردن لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت.