Ramal Mahmood
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارک تۆنەر، ئاماژەی بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا کرد و رایگەیاند: "سنووری یاسایی هەیە لەبەردەم پڕچەککردنی هاوپەیمانمان کە بەرەنگاری داعش دەبنەوە لە سووریا، بەڵام سەرۆک ئەم پێشگریەی لابرد".
تۆنەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی دوا، کە کۆتایی بەوە دەهێنێت لە چوارچێوەیەکی سنووردار ئەو گرووپانە پڕچەک بکرێن کە لە شەڕی دژی تیرۆر لە سووریا پشتگیری ئەمریکا دەکەن. گوتی: "سنووری یاسایی هەیە لەبەردەم پڕچەککردنی هاوپەیمانمان کە بەرەنگاری داعش دەبنەوە لە سووریا، بەڵام سەرۆک ئەم پێشگریەی لابرد".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دوای ئەم بڕیارەی دراوە ئایا ئەمریکا چەک بۆ گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا رەوانە دەکات، تۆنەر بە نەخێر وەڵامی دایەوە.
تۆنەر تیشکی خستە سەر ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی ئەمریکادا نەهاتووە لەبارەی سووریا، گوتی: "بەهیچ جۆرێک نامانەوێت چەک بچێتە سووریا".
ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا کە پێشتر بە رێژەیەکی دیارکراو یارمەتی هێزە دیموکراتییەکانیان داوە، گوتی: "لەسەرەتاوە راهێنانمان بەو گرووپانە کرد و رێنماییمان کردن. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە باکووری سووریا دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شەڕ دەکەن. جیا لەوە لێدوانی زیاتر نادەم لەبارەی یارمەتییەکانمان".
تۆنەر وەڵامی ئەو پرسیارەشی نەدایەوە کە بە پێی بڕیارنامەی نوێ کام گرووپانە پڕچەک دەکەن.
گوتەبێژی پنتاگۆن ئەدریان راکینە گاڵۆوەی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا یەپەگەی پڕچەک نەکردووە. ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی: "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەک نادات بە یەپەگە. ئەمریکا تەنها هاوپەیمانی عەرەبی سووریا و گرووپە عەرەبەکانی ناو هێزەکانی سووریای دیموکرات پڕچەک دەکات".