واشنتۆن
هێزەكانی هاوپەیمانان لەماوەی ٣ رۆژدا ٢٧ هێرشی ئاسمانیان بۆسەر بنكەكانی داعش لە وڵاتانی عێراق و سووریا ئەنجام داوە .
لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان رادەگەیەنێ كە ئەمریكاو هاوپەمانەكانی لەماوەی ١٠-١٢ ی تشرینی دووەمدا لەسووریا ٧ و لە عێراقیش ٢٠ هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە.
بە پێی ئەو بەیاننامەیە لە كۆبانی ٥ هێرشی ئاسمانی و لە حەڵەب و قائیم هێرشێك ئەنجام دراوە بۆ سەر پەناگەكانی داعش و ئەو بینایانەی كە داعش وەك ناوەندێكی بەرگری بەكاریان دەهێنێت بۆخۆیان.
لە بەیاننامەكەدا باس لەوەش كراوە كە لە ناوچەكانی شنگال و رۆمادی و موسل و قائیم و سامەرا و ئەلئەسەد لە عێراق هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و قوللەی چاودێری و حەشارگەی داعشیان كردووەتە ئامانج.