Mazın Asad
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
بە میوانداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش "لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران" بە بەشداری سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە بەردەم ئاڵای ھەر سێ وڵات وێنەی بە کۆمەڵ گیرا.
لە پەراوێزی لووتکەکەدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کۆبوونەوەی دووقۆڵییەکانی سەرکردەکان ئەنجام درا.
یەکەم کۆبوونەوە لە نێوان ئەردۆغان و روحانی و دووەم کۆبوونەوەش لە نێوان پوتین و روحانی دوور لە چاوی کامیراکان بەڕێوەچوو.
بە میوانداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش "لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران" بە بەشداری سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە بەردەم ئاڵای ھەر سێ وڵات وێنەی بە کۆمەڵ گیرا.
ھەر سێ سەرکردە دەست لەناو دەستی یەکتر لە لایەن میدیاکانەوە وێنەیان گیرا.