Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له‌دوای كۆتاییهاتنی لووتكه‌ی سێقۆڵیی توركیا-رووسیا-ئێران، هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لووتكهكهوه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ راوێژمان به یه‌كتر كرد له‌باره‌ی قۆناغی داهاتوو و ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان ده‌ستنیشان كرد كه ده‌هاوێژرێن. له‌باره‌ی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییهكانهوه، به‌هه‌ستیارییه‌وه كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین".
گوتیشی: "ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا به‌نده به دووریی هاوشێوه له سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه. رێگه به‌وه ناده‌ین داهاتووی سووریا یاخود ناوچه‌كه له ژێر هێرشی سێ، چوار رێكخراوی تیرۆریستی ره‌ش بكرێت".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "زه‌ره‌رمه‌ندی كێشه و ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كان گه‌لی سووریایه. هه‌مووشمان باش ده‌زانین سوودمه‌ندی ئه‌و ره‌وشه كێیه. داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین پشتگیری هه‌وڵه‌كان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگاچاره‌ی سیاسیی".
سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "بیانه‌وێت هه‌رشوێنێك له سووریا تێكبده‌ن، سه‌ره‌تا رێگه بۆ داعش ده‌كه‌نه‌وه بچێته ناوی، دواتر به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌په‌گه/په‌یه‌ده ده‌نێرن و به‌م جۆره بازنه‌ی تیرۆر ته‌واوده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند: "ئاماده‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دۆسته رووسی و ئێرانییهكانماندا له پێناو كردنی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت به شوێنێك بۆ ژیانی خوشك و برا سوورییهكانمان".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "پێموایه سوودی هه‌یه دووباره‌ی بكه‌مه‌وه كه تا ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌دان ئاسایشیان بۆ دابینده‌كرێت، ناوه‌ستین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هه‌ر بۆچوونێك كه دان به‌وه‌دا نه‌نێت داعش و په‌یه‌ده/یه‌په‌گه خزمه‌تی هه‌مان ئامانج ده‌كه‌ن ناتوانێت خزمه‌ت به ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له سووریا بكات و رایگه‌یاند: "هه‌موو خواست و مه‌به‌ستێكمان له لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌وه‌یه چی زووه ئاشتی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر سووریادا و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه".
سەرکۆماری توركیا گوتی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی سێ ملیار یورۆی داوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌مه نه‌گه‌یشتووه‌ته دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان. ئه‌گه‌ر نه‌شیه‌ت ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له وه‌به‌رهێنانه‌كانمان".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لووتكه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه رایگه‌یاند: "ئەوەی یەکەمینمان لە سۆچی ئەنجامدا، دووەمین لێرە و سێیەم لووتکەش لە تاران ئەنجام دەدەین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان به گرنگییه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه یەکپارچەیی خاکی سووریا لە پێشینەی ھەموو شتێکە بۆ ئه‌وان و رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌و ١٦٠ هه‌زار كه‌سه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جه‌رابلوس، راعی و باب بۆ ئه‌و دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه له ئه‌لفه‌وه تا یا له لایه‌ن ئێمه‌وه دابینده‌كرێت".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئێمه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیانه به‌باش نازانین. ئه‌م ناوچه‌یه باجی زۆری به ئه‌وان داوه له رابردوودا. ناچارین (له سووریا) ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ست بكه‌وێت، ئارامگرییمان بۆ دواكه‌وتن نییه. له‌وێ مرۆڤه‌كان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
راشهیگهیاند: "هه‌رگیزاو هه‌رگیز ده‌رفه‌ت به‌وه ناده‌ین تیرۆریستان له سووریاوه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئێستامان له عه‌فرین به‌رله‌هه‌موویان له‌گه‌ڵ رووسیا، زۆر به گرنگ ده‌زانم. به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئێران. باوه‌ڕم وایه له‌م قۆناغه‌دا له ئه‌نجامی كاره‌كانی هاوڕێیانمان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانمان، ژێرخانی ئاشتی پێكده‌هێنرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وان هه‌رگیز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه ئاستانا جێگره‌وه‌ی جنێڤ-ه، به‌ڵكو گوتوویانه تهواوكهرییهتی.
راشیگه‌یاند: "پیلانی دەستبەسەرداگرتنی خاکی سووریا لە لایەن کەسانێکی دەرەوەی خاکی سووریا، بۆ ئێمە جێگەی قبووڵکردن نییە".
هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا له‌ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كێشه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری هه‌یه. تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كێشه‌یه هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین".
ئەردۆغان رایگه‌یاند: "دەمانەوێت سوپای تورکیا بە ھەماھەنگی سوپای رووسیا، بۆ ھاوکاریکردن و فریاگوزاری سەرەتایی ئەو بریندارانەی کە لە گرێ سپی و غوتەی رۆژھەڵاتەوە ھاتوون، نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لەو ناوچەیە دابمەزرێنین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "داواكارییه‌كی له‌مجۆره‌مان هه‌یه و ده‌ڵێم 'یان له به‌ری ئێمه یان له به‌ری باكووری سووریا پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ین بۆ ناوچه‌ی ئارام".