Ramal Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران جەنەڕاڵ محەممەد حسێن باقری ئاماژەی بەوە دا کە دەتوانن بنکەی سەربازیی دەریایی لە یەمەن و سووریا دابنێن.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی شەرق کە رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئێرانە، باقری لەمیانی بەرنامەیەک لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزی دەریایی ئێران، گوتوویەتی: "دەبێت هاوشێوەی دەریای عومان لە زەریای هیندیش ببینە خاوەنی بنکەی سەربازی دەریایی. پێویستیمان بە بنکەی سەربازییە لە ناوچە دوورەکان. دەتوانین ببینە خاوەن بنکەی سەربازی لە کەناراو و دوورگەکانی سووریا و یەمەن. بەڕای من بوونە خاوەنی بنکەی سەربازیی لە ناوچە دوورەکان دە هێندەی بوونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی گرنگە".