Mümin Altaş
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
ئهنقهره - AA
سوپای تورکیا بڵاوی كرهوه لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا، دوو ھەزارو ٦١٢ تیرۆریست له چالاكی خراون.
بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ئۆپەراسیۆنێی ئاسمانی و وشکانی بۆ لە چالاکیخستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش درێژەی ھەیە.
لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا لە چالاکی خراون گەیشتووەتە، دوو ھەزارو ٦١٢ کەس.