Hemın Othman Mohammed
21 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
له ویلایه‌تی سەمەنگانی باكووری ئه‌فغانستان، 269 ئه‌ندامی تالیبان چه‌كیان دانا و خۆیان راده‌ستی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سەمەنگانی مونیر ره‌حیمی، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له شارۆچكه‌ی ده‌ره‌ی سوف پایانی سامانگان، 260 چه‌كدار خۆیان راده‌ستكردووه".
ره‌حیمی باسی له‌وه كرد كه خۆڕادهستكردرنی چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ گرنگه بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه و گوتی: "له‌نێو ئه‌وانه‌ی خۆیان راده‌ستكردووه فه‌رمانده‌ی دیاری ریكخراوه‌كه هه‌یه".
هاوكات ره‌حیمی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كه كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا ئه‌ندامانی دیكه رێكخراوه‌كه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئاسایشه‌وه بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتی كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پشتیوانی ماددی و هه‌لی كار بۆ ئه‌و چه‌كدارانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه چه‌كه‌كانیان داده‌نێن.