Sangar Hamad Azeez
21 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
دادگاییکردنی ئەو هەشت فەتحوڵڵاچییەی کە دوای شکستهێنانی کودەتا سەربازییەکە بە هەلیکۆپتەرێک بەرەو یۆنان هەڵاتن، دەستی پێکرد.
لە دادگاکەدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر و تۆمەتباران بە دەست کەلەمچەو روخسار داپۆشرایەوە هێنران بۆ دانیشتنەکە.
لە هۆڵی چاوەڕوانکردنی دادگاکەدا، پارێزەری بەرگری، ژمارەیەک پارێزەری تورک کە لە تورکیاوە بەمەبەستی بەرگری کردن لە وڵاتەکەیان هاتوون، سەرکۆنسوڵی تورکیا لە گومولجینە، دیپلۆماتێک و ژمارەیەک رۆژنامەنووس بەدی دەکرێن".