Ali Makram Ghareeb
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
كه‌ركووك – AA
کاندیدی سەرکەوتوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند كه نایانه‌وێت كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق نوێنه‌ری توركمانه‌كانی تیادا نه‌بێت.
ئەرشەد ساڵحی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن زۆرینه‌ی سیاسیی له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت و گوتی: "ده‌بێت حكوومه‌تێكی نیشتمانیی له عێراق دروست بكرێت كه نوێنه‌ری توركمانهكانیشی تیادا بێت، گرنگه حكوومه‌تێك پێك بهێندرێت كه بنكه‌فراوان بێت و ستراتیجییه‌تی درێژخایه‌ن و دیدگای نوێی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووری و سیاسییه‌كانی وڵات".
کاندیدی سەرکەوتوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌رشه‌د ساڵحی به پێویستی ده‌زانێت له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت و ده‌ڵێت "حكوومه‌تێك نوێنه‌ری توركمانه‌كانی تیادا نه‌بێت، كه‌موكوڕی ده‌بێت. ده‌بێت وه‌زاره‌تێك یان جێگری سهركۆمار به توركمان بدرێت".
ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و بۆشایییه ئه‌منییه‌ی له‌نێوانیان دروست بووه، به‌بێ راوێژكردن به توركمانه‌كان، گوتی: "ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كه‌موكوڕی هه‌یه. به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. پێشمه‌رگه له‌ژێر كاریگه‌ری پارته سیاسییه‌كاندا جموجۆڵ ده‌كات. بۆ پاراستنی كه‌ركووك له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، پێویسته هێزی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق دابمه‌زرێت و توركمان، عه‌ره‌ب و كورد له‌خۆ بگرێت".