Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له شاری سۆچی گرنگترین بابه‌تی بریتیی ده‌بێت له ئیدلب، راشیگه‌یاند "با هه‌موومان پێكه‌وه دژی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی كه له‌ناو ئیدلبدا له نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا هه‌ن، بجه‌نگین، به‌ڵام با له رێگه‌ی درووستكردنی بیانووه‌وه هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆردومانكردنی ئه‌وێ نههاوێژین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان له فڕۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و گوتی:
"له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتیندا بابه‌ته دووقۆڵییه‌كان و به‌تایبه‌ت كێشه‌ی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م قۆناغه به‌مشێوه‌یه له ئیدلب درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیی ئه‌مه، ره‌نگه ده‌ره‌نجامی قورسی لێبكه‌وێته‌وه. بێ ئه‌وه‌ی رێگه به‌مه بده‌ین پێویسته له‌گه‌ڵ رووسیا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزینه‌وه. له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا له نه‌ته‌وه یەكگرتووهكان و دوای ئه‌وه‌ش له سهردانهكهمدا بۆ ئه‌ڵمانیا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه تاوتوێ بكه‌ین. هیوادارم له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌رێنییانه‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌ون، ئه‌م بابه‌ته پشت به‌خوا ده‌گه‌ینینه خاڵێكی دروست.
دوو سێ رۆژه ره‌وش له ئیدلب ئارامه. وه‌ك ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون ئه‌نجامێكی هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا دڵنیا نین. باری سیاسیی و مرۆیی كاره‌كه توركیا دهیكیشێت. سێ ملیۆن و نیو په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌ماندایه. ئه‌گه‌ر له ئیدلبه‌وه جووڵه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆچ دروست ببێت ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكه‌كه رووی تێده‌كه‌ن و په‌نای بۆ ده‌به‌ن هه‌ر توركیا به‌دیده‌كرێت. ئێمه هه‌ندێک ئاماده‌كاریمان كردووه. به‌و ئاماده‌كاریه له پێشینه‌یه له به‌ری توركیا هه‌ندێک كارمان كردووه. ئێمه ناتوانین وه‌ك خۆرئاوا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. هه‌ڵوێستی ئێمه زۆر زیاتر پارێزگاریه، به‌ڵام باره‌كه‌ش سووك نییه، به‌ڵكو قورسه. مانه‌وه له‌ژێر ئه‌و باره قورسه‌دا ئاسان نییه. ئارامگریانه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاره و هه‌ڵگرتنی.
ئایا له‌گه‌ڵ رووسیادا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش جێگه‌ی باسه بۆ كۆریدۆری مرۆیی؟ ئێمه له سووریادا ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. به‌ره‌نگاری هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بینه‌وه. ئێستاش له ئیدلب به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌یه. له ئیدلب 12 خاڵی چاودێریمان هه‌یه، رووسیا 10 خاڵی چاودێری هه‌یه، ئێران ژماره‌یه‌كی كه‌می هه‌یه. به‌و خاڵانەی چاودێری هه‌وڵی پاراستنی خه‌ڵكه پاك و بێ تاوانه‌كانی ئه‌وێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌ئیستادا هه‌مووان بێ به‌زه‌یی رژێم ده‌بینین و له‌وێ په‌یڕه‌وی تیرۆر و تۆقاندن ده‌كات. ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر له ئارادایه. چۆن رێوشوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر دژ به‌و تیرۆره؟ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چی ده‌كه‌ن؟ هه‌ڵویستی به‌ڕێز تره‌مپ بۆ له‌مه‌ودوا بۆ ئێره چی ده‌بێت؟ با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێین دژ به‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی لەنێو ئۆپۆزسیۆندان له ئیدلب، به‌ڵام با نه‌چینه هه‌نگاوێكه‌وه كه به بیانوو هێنانه‌وه ئه‌وێ بۆردومان بكرێت.
دانانی چه‌ك و ئاگربه‌ست هه‌مووان ده‌گرێته‌وه. راسته كه خاڵه‌كانی چاودێریمان له ئیدلب به‌هێزكردووه. ئه‌و وڵاته‌ی له‌م بابه‌ته‌دا زۆرترین كێشه‌ی هه‌یه توركیایه. چونكه جگه له ئێمه هیچ وڵاتێك سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه‌دا نییه. 115 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوا و 915 كیلۆمه‌تر له باكووره‌وه سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه. ئه‌و وڵاته‌ی له هه‌موولایه‌كه‌وه سنووری هه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا ئێمه‌ین. ئه‌و شوێنه‌ی كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌شی بۆ ده‌چێت توركیایه. لێره‌وه كه كۆچیان كرد بۆ ئێران و عێراق ناچن. بۆ رووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ناچن. ئه‌و شوێنه‌ی هه‌موویان رووی تێده‌كه‌ن توركیایه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هاوكاریی توركیا بكرێت و ئه‌ركی ئه‌م بارگرانییه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ناكرێت بڵێین له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ك پێویست هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتی كردووه. له‌به‌رئه‌وه با دڵیان هیچ نه‌كات، ئێمه‌ش له ئهلف بۆ یا، رێوشوێنی خۆمان ده‌گرینه‌به‌ر.
دۆخه‌كه روونه. به‌قسه هه‌مووان باس له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌رزی واقع، هه‌مووان ده‌ستیان به دابه‌شكاری كردووه، وڵاتێك 22 بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه و یه‌كێكی دیكه پێنجی هه‌یه. بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زرێندراوه. ئێمه‌ش وه‌ك توركیا كێشه‌ی له‌و جۆره‌مان نییه. ئێمه له خه‌می پاوانخوازیدا نین. بۆچوونی كۆتاییمان ئه‌وه‌یه، ئاماده‌كاریی ده‌ستوور بكرێت، دووه‌میش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت به به‌شداریی هاووڵاتییانی سووریا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه. هه‌موو هێزه‌كانیش كه له سووریا‌ن، وه‌رن با به‌جێیبهێڵین. ئه‌مه چاره‌سه‌ری دیكه‌ی نییه".