Heman Hussein Yaseen
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش بۆ ھەولێر دەربڕی.
لەمبارەیەوە ئایدن مەعروف لە تویتێکدا رایگەیاندووە "خۆشحاڵین بە سەردانەکەی وەزیری بازرگانیی تورکیا و شاندی یاوەری بۆ ھەولێر".
شەوی رابردوو وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم سەعید و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو و کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای پێشوازیی لێکرا.
هەریەک لە جێگری وەزیری بازرگانیی تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونای یاوەری وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش دەکەن لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.