Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
تاران - AA
38 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عێراقدا تێپه‌ڕی كه زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤی تێدا كوژرا.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عێراق كه 22ی ئه‌یلوولی 1980 تا 20ی ئابی 1988 به‌رده‌وامبوو، به یه‌كێك له گرنگترین رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی 20هم داده‌نرێت و سه‌رباری تێپه‌ڕینی 38 ساڵ به‌سه‌ریدا، هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی هێشتا جێگای مشتومڕن.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه خوێناوییه‌دا زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌م جۆره چووه مێژووه‌وه.
دوای رێككه‌وتنی ساڵی 1937 له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌سه‌ر سنووره‌كان، له‌عێراق شه‌تولعه‌ره‌ب کە لە بهیهكترگەیشتنی ئاوی دیجله و فورات پێكدێت، ناڕه‌زایی بووە سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زایی و ناكۆكی دوو لایەن. دواتر له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا هێنری كیسینجه‌ر له‌ساڵی 1975دا رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌نێوان سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاته‌ی عێراق سه‌دام حوسه‌ین و شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌ویدا واژوو كرا.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات به قووڵاییترین شوێنی شه‌تولعه‌ره‌بدا تێده‌په‌ڕی. به‌م جۆره كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر كرا.
جه‌نگی ئێران-عێراق كه حكوومه‌تی به‌عس به (قادسیه‌ی سه‌دام) و ئێرانیش به (به‌رگریی پیرۆز) ناویده‌برد، 22ی ئه‌یلوولی 1980 به‌هۆی كێشه‌ی سنووری ئاوی، ده‌نگۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌وه به‌هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئابادان و خوڕه‌م شه‌هر لە ویلایه‌تی خوزستانی ئێران ده‌ستیپێكرد.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی خومه‌ینی، سه‌دام به‌دوای كه‌وتنی رژێمی شا، ئێرانی به لاواز داناوه و به‌پشتیوانیی وڵاتانی كه‌نداوی هه‌وڵی داگیركردنی ئێرانی داوه.
جه‌نگه‌كه سه‌ره‌تا به سه‌ركه‌وتنی عێراق ده‌ستیپێكرد و به به‌رگریی ئێران جه‌نگه‌كه بووه جه‌نگێكی وێرانكه‌ر و براوه‌ی نه‌بوو.
ئه‌م جه‌نگه گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤ و برینداربوونی دوو ملیۆنی دیكه، 150 ملیار دۆلار زیانی مادی، به‌بارمته‌گرتنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌هه‌ردوولا و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
هاوكات له‌میانه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا، رژێمی سه‌دام به‌بیانووی پشتیوانیكردنی ئێران له‌لایه‌ن پارته سیاسییه كوردییه‌كانه‌وه له‌باكوور، تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نفالیشی ئه‌نجامدا. له‌ئه‌نجامدا هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.