10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
دهۆک - AA
قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل دژایەتى خۆى و ئیدارەى شنگال بۆ رادەستکردنى رۆژئاواى شنگال و ناوچە سنوورییەکان بە پەکەکە و میلیشیاکانى حەشدى شەعبى راگەیاند و گوتی: "دەبێتە هۆى تاڵانکارى زیاترى شنگال".
مەحما خەلیل لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەو زانیارییانەى بە دەست ئێمە گەیشتوون پشتڕاستى کشانەوەى سوپاى عێراق لە رۆژئاواى شنگال و ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا و جێگیربوونى چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى لە شوێنى سوپا دەکەنەوە کە ئەوەیش خۆى لە خۆیدا دروستکردنى کێشەیەکى گەورەیە".
قایمقامى شنگال نیگەرانە لەوەى کێشەکان لەبرى چارەسەر زیاتر دەکرێن و گوتی: "هەرچەند زیاتر داوا بکەین کێشەکانى شنگال دەبێت چارەسەر بکرێن، بەڵام گرووپە چەکدارەکانى سنوورەکە بە پاڵپشتى ناوخۆیی و دەرەکى کێشەى زیاتر دەکەنە میوانى شنگالى خاپوورکراو".
هاوکات گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا و ناوچە کێشە لەسەرەکان، موزاحم ئەحمەد حوێت بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "بڕیاروابوو سوپاى عێراق...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.