Sangar Hamad Azeez
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کە ئەمڕۆ لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپەوە لەکارلابرا، لە یەکەم روونکردنەوەی لەبارەی لەکاربردنی رایگەیاند کە لە ٣١ی ئاداردا دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.
تیلەرسن لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا سەربارەت بە بابەتی لەکاربردنی روونکردنەوەی بۆ میدیاکاران دا.
تیلەرسن رایگەیاند کە لە ٣١ی ئادارا بە فەرمی دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەمڕۆوە ئەرک و کارەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری دەرەوە جۆن سولیڤان دەسپێرێت و گوتیشی: "لەم ماوەیەی ماوە لەگەڵ وەزیری نوێ دەرەوە، مایک مۆمپیۆ بەشێوەیەکی کاتی بەیەکەوە کارەدەکەین تا شارەزایی لە کارەکان پەیدا دەکات".
ئەمڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە كه پۆمپیۆ ده‌كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كردبوو بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایشیگهیاندبوو جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه، جینا هاپسێل پڕده‌كاته‌وه كه ده‌بێته یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.