Abdullah Shukur
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
جێگری بەڕێوەبەری دهزگای ههواڵگری ناوهندی ئهمریكا (سی ئای ئهی)، جینا ھاپسێل کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی مایک پۆمپیۆ وەک بەڕێوەبەری دەزگاکە دایناوە، بەوە ناسراوە کە کاری ئەشکەنجەدانی لە زیندانییەکی سی ئای ئەی لە تایلاند بەسەر گومانلێکراوانی تیرۆر ئەنجامداوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە جینا چینا ھاپسێل-ی لە جێگای پۆمپیۆ وەک بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دایناوە و مایک پۆمیۆ-شی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیارکردووە.
ھاپسێل لە ساڵی ١٩٨٥ ھاتووەتە ریزەکانی سی ئای ئەی و مانگی شوباتی رابردووش وەک جێگری بەڕێوەبەری دەزگاکە دیار کرابوو.
لەگەڵ دامەزراندنی ھاپسێل بۆ ئەو پۆستە، دەبێتە یەکەمین ئافرەت لە ئەمریکا کە ئەم ئەرکەی پێ پسپێردرێت.
ھاپسێل بەوە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەشکەنجەی دوو گومانلێکراوی تیرۆری لە بەندیخانەیەکی سی ئای ئەی لە وڵاتی تایلاند داوە و ھاوکات تۆماری ڤیدیۆیی ئەو ئەشکەنجەدانەشی سڕیوەتەوە.
سی ئای ئەی یەکەمین بەندیخانەی خۆی لە دەرەوەی ئەمریکا لە وڵاتی تایلاند لە ساڵی ٢٠٠٢ دروستکردووە و ھاپسێلیشی وەک بەڕێوەبەری ئەو بەندیخانەیە دیارکردووە.