یەکێتیی ئەورووپا: ''رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا سزای زۆر قورسی بەسەردا دەسەپێنین''
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن رایگەیاند کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکراینا سزای زۆر قورسی ئابووریی و دارایی بەسەر رووسیادا دەسەپێنن.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن رایگەیاند کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکراینا سزای زۆر قورسی ئابووریی و دارایی بەسەر رووسیادا دەسەپێنن.
ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ''رۆژەڤی داڤۆس ٢٠٢٢'' لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی کە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مایەی قبوڵکردن نییە مامەڵەی ''باخچەی پشتەوە'' لەگەڵ بەهای هەندێک وڵاتدا بکرێت و دژی هەوڵەکانی رووسیان بۆ جیاکردنەوەی ئەورووپا لەسەر شێوازی "بواری کاریگەریی".
ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن هەروەها باسی لەوە کرد کە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپیەکان و ئۆکراینا کە لەلایەن رووسیاوە هەڕەشەی لێ دەکرێت لە راوێژدان و گوتی:
''ئۆکراینا وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەر خاوەنی ئازادییە بۆ بڕیاردان و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگرییکردن لەو سیاسەتی بنەڕەتییە. ئێمە دیالۆگ دەخوازین. دەمانەوێت ناکۆکییەکان لەناو ئەو پێکهاتانەی بۆ ئەم مەبەستە دامەزراوە چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر دۆخەکە تێکبچێت و هێرشی نوێ بکرێتەوە سەر یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا ئەوا بە سزای ئابووریی و دارایی قورس بەرپەرچی دەدەینەوە. کۆمەڵەی ترانس-ئەتڵانتیک لەو بارەیەوە هەڵوێستێکی زۆر دروستی هەیە''.
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کە یەکێتیی ئەورووپا تا ئێستا گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی و گەورەترین وەبەرهێنەرە بۆ رووسیا و گوتی: ''ئەم پەیوەندییە بازرگانییە بۆ ئێمە گرنگە، بەڵام بۆ رووسیا زۆر گرنگترە. ئومێدەوارم هێرشێک نابێت، بەڵام ئەگەر روو بدات ئامادەین''.