جيهان

مانۆڕی سەربازیی ئێران و رووسیا و چین لە زەریای هیندی

سبەی هەینی، مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی ئێران، رووسیا و چین لە زەریای هیندی دەست پێ دەکات.

Ahmet Dursun  | 21.01.2022 - نوێکردنەوە : 22.01.2022
مانۆڕی سەربازیی ئێران و رووسیا و چین لە زەریای هیندی

Ankara

ئەنقەرە - AA

سبەی هێزە دەریاییەکانی ئێران، رووسیا و چین لە زەریای هیندیدا، دەست بە مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش دەکەن.

گوتەبێژی مانۆڕەکە، مستەفا تاجەددینی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، رایگەیاند "مانۆڕی کەمەرەی ئەمنی دەریایی ٢٠٢٢' لە رووبەرێکی ١٧ هەزار کیلۆمەتریدا لە باکووری زەریای هیندی، بەڕێوەدەچێت".

مستەفا تاجەددینی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە مانۆرەکەدا، کەشتییە جەنگییەکانی ئێران و یەکە ئاسمانییەکان لەگەڵ یەکەکانی مەلەوانی چین و رووسیا بەشدار دەبن و گوتی: "لە ئامانجە سەرەکییەکانی مانۆڕەکە؛ بەهێزکردنی ئاسایشی بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتیی، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری دەریایی، چەتەکانی دەریا و ئاڵوگۆڕی تەکنیکی و زانیارییە لە بوارەکانی گەڕان و رزگارکردندا".

کەشتییە سەربازییەکانی ناو زەریای ئارام سەربە سوپای رووسیا لە ١٨ی کانوونی دووەمدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردبووە و تیایدا ئەوە خرابووەڕوو کە چەند کەشتییەکی جەنگی رووسیا بە ئامانجی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی لە ئایندەیەکی نزیکدا لە بەندەری چابەهاری باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لەنگەریان گرتووە.

ئەمەش سێیەم جارە ئێران، رووسیا و چین لەژێر ناوی "کەمەرەی ئەمنی دەریایی"، مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجام بدەن، یەکەم مانۆڕی هاوبەشی هەر سێ وڵاتیش لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın