Ömer Tuğrul Çam
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
بڕۆكسل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس، ڤلادیمیر ماکی داوای كرد ئاسایشی سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس دابین بكرێت.
جۆزێپ بۆڕێڵ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان رایگه‌یاند كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر ماكی و له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دیسانه‌وه له‌باره‌ی بێلاڕووسه‌وه دواون و نووسیوویه‌تی:
"داوام له بێلاڕووس كرد به‌په‌له هه‌نگاو بنێت بۆ دابینكردنی ئاسایش له ناوچه هاوسنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی مرۆیی ئه‌وانه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان گرفتار بوون".