Fatih Erel
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی تێنسی سەر زەوی، نۆڤاك جۆكۆڤیج كه لە ریزبەندی یەکەمی یاریزانانی جیهانە، دوای دیپۆرتکردنەوە لەلایەن ئوسترالیا بۆ یەکەمجار گەڕایەوە نێو یاریگاکان و لە یەکەم یاریی پاڵەوانێتی تێنسی دوبەی-دا، توانی بەسەر رکابەرە ئیتاڵییەکەی، لۆرزینو موسێتتی سەربکەوێت.
جۆكۆڤیجی تەمەن ٣٤ ساڵ لە میانی یەکەم یاریی پاڵەوانێتیەکەدا لە دوبەی بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر کە ئەنجامی هەریەک لە کۆمەڵەکان ٦-٣ بوو، توانی سەرکەوتن بەسەر موسێتتی تۆمار بکات.
یاریزانی تێنسی سربی، نۆڤاك جۆكۆڤیج به پاساوی پابهندنهبوون به مهرجه تهندروستییهكان بۆ چوونه ناو خاكی ئوسترالیا دیپۆرت كرایهوه، بەمەش نەیتوانی بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بکات.
یاریزانی ئیسپانی، رافایێل نادال بە بەدەست هێنانی ٢١ نازناو ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و پێش یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و یاریزانی سویسری، فێدرێر کەوتووە.
هەر لە میانی پاڵەوانێتیەکەدا، یاریزانی بەریتانی، ئاندی موڕای سەرکەوت بەسەر یاریزانی ئوسترالی، کریستۆفێر کۆنێڵ و گەیشتە قۆناغی دواتر.