Sangar Hamad Azeez
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
خاوەنی ریزبەندی یهكهمى جیهان بۆ یارى تێنسى سهر زهوى لەسەر ئاستی پیاوان، نۆڤاك جۆكۆڤیچ نازناوى پاڵهوانیهتى قهتهرى بەدەستهێنا.
جۆکۆڤیچ توانی بەئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بەیەک کۆمەڵە یارییەکە لە ئاندی مۆڕای بباتەوە و،
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بەم شێوەیە بوو: ٦-٣ ، ٥-٧ ، ٦-٤.
جێگای ئاماژەیە ئەمە بۆ یەکەم جارە لە پاڵەوانێتی دەوحەی کراوە یەکەم و دووەمی ریزبەندی جیھان بگەنە یاری کۆتایی.