Sangar Hamad Azeez
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
هەریەک لە تێنسزانی ئەرژەنتینی، مارتن دیلپۆترۆ و و تێنسزانی سڕبی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی دوایین پاڵەوانییەتی گراند سلامی ئەم وەرزە 'پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە' بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی پیاوان.
دیلپۆترۆ لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی رووبەڕووی تێنسزانی ئیسپانی، رافایل نادال بووەوە.
بەهۆی هەستکردن بە ئازاری چۆکی، نادالی ئیسپانی لە ناوەڕاستی یارییەکە کشانەوەی خۆی راگەیاند و بەم شێوەیەش خوان مارتن دیلپۆترۆی ئەرژەنتینی گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.
لە لایەکی دیکەوە تێنسزانی سڕبی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە بردنەوەی لە کەی نیشیکۆری-ی یابانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر کە ئەنجامی کۆمەڵەکان ٦-٣ ، ٦-٤و ٦-٢ بوو خۆی گەیاندە هەمان قۆناغ.