10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
غەززە ــ AA
لە یەکێک لە کەمپە بچووکەکانی گەڕانەوەی گەورەدا لە نزیک سنووری رۆژھەڵاتی کەرتی غەززە، ژمارەیەک گەنجی فەڵەستینی سەرقاڵی دروستکردنی کۆلارەی ئاگرینیەکانن بۆ ئەوەی ئاراستەی سنووری ئیسرائیل لەگەڵ کەرتی غەززەی بکەن.
شۆڕشگێرانی فەڵەستین، ئەمجارە وێنەی ئەو کەسانەی کە لە بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا شەھیدکراون بە قەد ئەو کۆلارە ئاگرینانەوە ھەڵواسیون کە ئاراستەی سنووری ئیسرائیلیان دەکەن.
شۆڕشگێرانی فەڵەستین، ئاراستەکردنی کۆلارە ئاگرینیەکان بۆ سنووری ئیسرائیل، بە جۆرێک لە تۆڵەکردنەوەی ئەو کەسانەی لە قەڵەمدەدەن کە لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا کوژراون.
ئەو فەڵەستینیانەی کە خەریکی دروستکردنی کۆلارە ئاگرینیەکانن ناوی خۆیان ناوە "وەحدە زواری"، ئەوەش ناوی ئەو ئەندازیارە تونسییەیە کە لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا لە شاری سەفقاس باشووری وڵاتە تیرۆر کرابوو.
وێرای ئەوەی تێچووی دروستکردنی ھەر کۆلاریەکی ئاگرینی زۆر کەمە و لەوانەیە بگاتە چوار دۆلار، بەڵام زیانی زۆری ماددەی بە لایەنی ئیسرائیل گەیاندووە کە بە ملیۆنەھا دۆلار دەخەڵمێندرێت.
ھەندێک لە چاودێرانی ئەمنی پێیان وایە بیرۆکەی کۆلارە ئاگرینیەکان، ئامرازێکی پێشکەوتووە کە لایەنی بەرگری ئاشتیانەی میلـلی فەڵەستینی پەنای بۆ بردووە.
بەپێی چاودێرانی ئەمنی، ئاراستەکردنی کۆلارە ئاگرینیەکان لە کەرتی غەزەوە بۆ سنووری ئیسرائیل
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.